رووداوێکی هاتوچۆی توند لە تورکیا: ٦ کوژراو و ١١ بریندار
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی باخچەی پارێزگای عوسمانیەی وڵاتی تورکیا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە بەربەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە سەر ڕێگای ڕحا-ئەدەنە لە نزیکەی تونێلی ئارانلی لە شارۆچکەی باخچەی پارێزگای عوسمانیە لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێک رووی دا.
بە پێی زانیارییەکان، پاسەکە لە پشتەوە لە ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا هەنێک لە هاوڵاتیان لە ناو پاسەکەدا گیریان خواردووە.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس و جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کران. لە ئەنجامی چالاکییەکانی تیمەکانی فڕیاگوزاریدا هاوڵاتییە گیرخواردووەکان ڕزگار کران.
بە پێی زانارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
دوای رووداوەکە ڕێگاکە بۆ ماوەیەک داخرا.
سەبارەت بە رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەفسەرەکانی بە ناوی سوهەیل دەخمەن کە لە هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر لە دەوروبەری مزگەوتی ئەلریبەت لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە بریندار بووە.
کارمەندێکی دادگا بە شێوەیەکی نایاسایی ٧٩٣ گولڵەی تەقەمەنی لە دادگاکە دەرهێنا و دوابەدوای دۆزینەوەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و تۆمەتبارەکەش دەستگیر کرا.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی بە دەنگێکی یەکلاکەرەوە، پێنج بڕیارنامەی پەیوەست بە دۆزی فەلەستینی پەسەند کرد؛ هەنگاوێک کە ڕەنگدانەوەی زیادبوونی هاوسۆزیی جیهانییە لەگەڵ مافەکانی گەلی فەلەستین لە میانەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا.